ناساندنی کۆمپانیا

چالاکی له ئێران
پرۆفیله‌کانی UPVC به ماڕکی بازرگانی WINTECH له ساڵی 1379ی هه‌تاوی (2000 زایینی) هاته ناو بازاڕی وڵاتی ئێران و به سرنجدان به‌ لایه‌نه باشه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مانه و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی هانده‌رانه و پاڵپشت کردنی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌سند کردن و جێبه‌جێ کردنی یاساکانی چاکتر کردنی به‌کار بردنی وزه، بوو به جێی سرنجدان و به‌کاربردنی له به‌شی تایبه‌تی و ده‌وڵه‌تی پیشه‌ی بینا.



به چه‌شنێک که له ساڵی 1379ی هه‌تاوی (2000ی زایینی) تا 1389ی هه‌تاوی (2010ی زایینی) گرووپی WINTECH توانی به دامه‌زراندنی نووسینگه‌کانی فرۆش و ئه‌نباره‌کانی لجستیک له تاران، له سازکردنی تۆڕی به‌رفراوانی نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ساز کردنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی دوولایه‌ی UPVC سه‌رکه‌وتوو بێت و له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا به هاورده کردنی پرۆفیله‌کانی UPVC له کارخانه‌ی تورکیا، ئه‌م کۆمپانیایه هه‌ڵسا به دابین کردنی پێداویستییه‌کان و خزمه‌تگوزاری بۆ که‌سانی سرووشتی و واتایی که خاوه‌ن گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ WINTECH و موشته‌رییه‌کانی خۆی له سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئێران. به سرنجدان به سیاسه‌ته‌کانی گرووپی سه‌رمایه‌گوزاری WINTECH و له ئاستی خزمه‌تگوزاری باشتر به موشته‌رییه‌کان، له سه‌ره‌تای ساڵی 1389ی هه‌تاوی (2010ی زایینی) بڕیار درا به سازکردن و دامه‌زراندنی کارخانه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چه‌شنه‌کانی پرۆفیلی UPVC له ئێران و دوای تاوتوێ کردنی ناوچه‌ جیاوازه‌کانی وڵاتی ئێران، به کڕینی زه‌وییه‌ک به پێوه‌ری 36000 مه‌تری چوارگۆشه له شارۆچکه‌ی پیشه‌یی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌ره‌کی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵکه‌وتوو له شاری ته‌ورێز، قۆناغه‌کانی سازکردنی فازی یه‌کی ئه‌م کارخانه‌یه ده‌ستی پێکرد و له ماوه‌ی 18 مانگ به ساز کردنی هۆڵه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و فه‌زای ئیداری شیاو به مێتراژی 16000 مه‌تری چوارگۆشه و دوای نیشته‌جێ بوونی دوایین تێکنۆلۆژیای ڕۆژی ئه‌م پیشه‌یه له سه‌ره‌تاکانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1390ی هه‌تاوی (مانگی نوامبری ساڵی 2011ی زایینی) کرایه‌وه و ده‌ستی به چالاکی کرد که دوای ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رانی گرووپی WINTECH به‌رده‌وام له حاڵی تاوتوێ کردن و په‌ره‌پێدانی ژێربنه‌مای ئیداری، هونه‌ری (فه‌ننی)، پیشه‌یی، یه‌که‌کانی کۆنترۆڵی چلۆنایه‌تی و لێکۆڵینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی گرووپی WINTECH بوون به چه‌شنێک که تا کۆتایی ساڵی 1392ی هه‌تاوی (2013 زایینی) پێوه‌ری کارخانه‌ی WINTECH بۆ 45000 مه‌تری چوارگۆشه به‌رز بۆته‌وه‌ و پێوه‌ری هۆڵه‌کان و ژێر بینای سه‌رداپشراوی پیشه‌یی و ئیداری و ئه‌نباره که‌ره‌سته‌کانی سه‌ره‌تایی و ئه‌نباره‌کانی میکانیزه، ناردنی به‌رهه‌مه‌کان بۆته زیاتر له 20000 مه‌تری چوارگۆشه و هه‌روه‌ها گرووپی WINTECH له ئێران، له گه‌ڵاڵه‌کانی داهاتووی خۆی‌دا به ته‌رخان کردنی زه‌وییه‌ک به مێتراژی 47000 مه‌تری چوارگۆشه له شارۆچکه‌‌کانی پیشه‌یی ئێران، بۆ سازکردنی کارخانه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی چه‌شنه‌کانی پرۆفیلی ئاڵمینیۆمی پیشه‌یی و پرۆفیله‌کانی ئاڵمینیۆمی ترمال بریک به پۆششی ئانادایز (پێوست له پیشه‌ی بینا و پیشه‌کانی تر) و کۆی به‌رهه‌م هێنانی پرۆفیله‌کانی کامپۆزیت WOOD PVC و هه‌روه‌ها کارخانه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ده‌رگاکانی بینا له‌م چه‌شنه پرۆفیلانه، له ده‌ستووری کاری داناوه‌ بۆ دامه‌زران و ساز کردن.